٢٣ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١١:١٩
راوێژکاریەکانی زەریف و لۆدریان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی

ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فڕەنسە رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوون لە نوسینگەی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان چاوی کەوت بە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زەریف و لۆدریان لەم دیدارەدا لە بارەی دوایین رەوشی رێککەوتنی ناڤۆکی ، پێوەندیی دوو قۆڵیی و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان بیروڕایان گۆڕیەوە .

 تاران و پاریس لە چەند حەوتەی رابردوودا وتووێژیان بۆ رزگارکردنی رێککەوتنی ناڤۆکی دەست پێکردووە .

 بەر لەوە یەپە کۆفۆرد وەزیری دەرەوەی دانمارک رۆژی هەینی بە ئامادە بوون لە نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان ، چاوی کەوت بە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران .

 زەریف و کۆفۆرد لەم دیدارەدا لە بارەی پێوەندیی دوو قوڵیی و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان وتووێژیان کرد .

.......
340